وێنه‌ی كچه چه‌لاكوانێكی دیكه‌ی عیراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه ماوه‌ی چوار رۆژه فڕێندراوه.
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایانگەیاند" ماری محه‌مه‌د، كچه چالاكوانێكی عیراقییه و یه‌كێك بووه له به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كان و به‌وه ناوبانگی ده‌ركردووە كه هاوكارییه‌كی زۆری خۆپیشانده‌رانی كردووە".
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن" ماری ماوه‌ی چوار رۆژه فڕێندراوه، هه‌واڵی فڕاندنه‌كه‌شی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ به ته‌واوی به ناو خه‌ڵكدا بڵاوبوه‌ته‌وه".
پێشتر سه‌با مه‌هداوی، یه‌كێك له كچه فریاگوزاره پزیكشییه‌كانی ناو خۆپیشانده‌رانیش له هه‌فته‌ی رابردودا له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی ته‌حریره‌وه بۆ ماڵه‌وه فڕێندرا، به‌مه‌ش ماری دووه‌م كچه چالاكوانه كه دووچاری فڕاندن ببێته‌وه.
هه‌ینی رابردوو رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق كرد چاره‌نووسی سه‌با مه‌هداوی ئاشكرا بكه‌ن و رایگه‌یاند كه رفاندنی ناوبراو له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنی ئازادی راده‌ربڕینه له عیراقدا.