نەخۆشی شەکرە چییە؟

شەکرە یاخود نەخۆشی شەکرە مەبەست لێی ڕوودانی کۆنیشانەیەکە کە دەرەنجامی بەرزی گلوکۆزە لە خوێندا و بەهۆی کەمی (ڕێژەیی یاخود ڕەها) ی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دێتە ئاراوە. گلوکۆز (جۆرێکی شەکرە لەخوێندا)، لە دوای خواردن ئەو بڕە شەکرەی دەگاتە ناو خوێن، هەڵدەمژرێت و دواتر دەگوازرێتەوە ناو خانەکان بەهاوکاری هۆرمۆنی ئەنسۆلین. هاوکات لە کاتی زیادەی شەکردا جگەر شەکر پاشەکەوت دەکات و لە شێوەی گلایکۆجیندا دەیپارێزێت و لەکاتی پێویستدا دەیگۆڕێتەوە بۆ شەکر، بۆ نموونە؛ بۆ ماوەیەک خواردنت نەخواردوە لێرەدا ڕێژەی گلوکۆز کەم دەکات لە خوێندا و وەک وەڵام دەرەوەیەک بۆ ئەم گۆڕانکارییە جگەر گلایکۆجینی پارێزراو دەگۆڕێت بۆ شەکر تا ڕێژەی شەکر بگەڕێنێتەوە باری ئاسایی. گلوکۆز لەوپەڕی بایەخدایە و سەرچاوەیەکی گرنگی وزەیە بۆ خانەکانی لاشە کە پێکهێنەری ماسولکە و شانەکانن هەروەها سەرچاوەی سەرەکییە بۆ وزە لە مێشکدا.

 

هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرە:

 

1- ناڕێکی لە بەرهەم هێنانی ئەنسۆلین کە % 10 ی خەڵک توشیان دەبێت .


2-شەکرەی دووگیانی کە %2 ی ئافرەتانی دووگیان توشیان دەبێت ، بە پارێز و و هەندێ جار بە ئەنسۆلین چارەسەر دەکرێت . 


3- خراپ کارکردنی ئەنسولین کە %90ی خەڵکی توشیان دەبێت .


جۆرەکانی شەکرەو چارەسەرەكانی: 


جۆری یەکەمی شەکرە : ئەم جۆرە بۆماوەییە یاخود بەهۆی کەمی بەرگری لەش لە ناو منداڵ و نەوجەواناندا ڕوودەدات ، چارەسەری بە ئەنسۆلین دەبێت (بە پێی ڕێنمایی پزیشک).



جۆری دووەمی شەکرە : بەهۆی جگەرە کێشان و قەڵەوی و وەرزش نەکردن و کەمی جووڵەوە بەساڵاچووان زیاتر توشی ئەم جۆرە دەبن ، چارەسەری بە پارێز و ئەنسۆلین و دەرمانی پزیشکی دەبێت ئەمەش بەهەمان شێوە لە ژێر چاودێری پزیشکدا دەبێت.

 

توشبووانی نەخۆشی شەکرە پێویستە بە باشی لە حاڵەتەکەیان تێبگەن و رێنماییەکانی پزیشک رەچاوبکەن، بە پێچەوانەوە دەنا نەخۆشییەکە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستییان دەبێت

 

 

 



PM:05:15:14/11/2019