هەسەدە ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە  ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی شەڕڤانانی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و گروپە چەتەکان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند" سوپای تورک کەوتووەتە فراوانکردنی قەلەمڕەوی داگیرکەرییەکەی".

 

هەسەدە وردەکاری زیاتر بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:

 

تەل تەمر و ئەبوراسەن


سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر گوندەکانی نەق ئەلهەوا، عەبووش و ئوم شەیفا کە لەژێر پاراستنی ئەنجومەنی سەربازی سریانییەکانن و لەو ناوچانەی کە ئاگربەستیان تێدایە. سوپای داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی ئاشوری و سریانییەکان لە باکوری تەل تەمر زیاد کردووە و هەوڵ دەدەن کە ئەو ناوچانەی لە دەرەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستن، داگیر بکەن. لە ئەنجامی هێرشی گرووپی چەتەکان، ژمارەیەک هاوڵاتی ئاشووری ناچار بوون گوندەکەیان بەجێ بهێڵن.


سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر ئەمبۆلانسێک، شوفێرەکەی شەهید بوو


سوپای داگیرکەر هێرشەکانی بە تانک و تۆپ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر گوندەکانی عەزیزیە، داودییە، ئەربەعین و تەل لەبەن بەردەوام کرد، هەوڵ دەدا ئەو گوندانە داگیر بکات. فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکی داگیرکەری ئەمبۆلانسێکی بۆردومان کرد کە دەیەویست بریندارەکان لە ناوچەکە دوور بخاتەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلەکە سوتا و شوفێری ئەمبۆلانسەکەش شەهید بوو.


سوپای تورک مین دەچێنێت


لە ئەنجامی چاودێریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، ئەوە زانراوە کە سوپای داگیرکەر لە چەندین شوێنی دانیشتوانی مەدەنی مین دەچێنیت بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە نەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.


عەین عیسا


سوپای داگیرکەر و چەتەکان بە چەکی قورس، تانک، هاوەن و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی مەسعودیە و کەفیف و خربەت بەقەرە و هەوڵیان دا ناوچەکە داگیر بکەن. سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەندین شوێنیان بۆرودمان کرد.


لە ئەنجامی بەرخۆدان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی سریانەکان لەبەرامبەر هێرشەکان، ژمارەیەک چەتەی سوپای داگیرکەر کوژران.


لەو هێرشەکاندا کە تانک، تۆپ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تێدا بەکار هێنران، بە گشتی ٤ هەڤالمان شەهید بوون و ژمارەیەک شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانییەکانیش شەهید بوون و ١٤ هەڤاڵیشمان بریندار بوون."

 


ئه‌م بابه‌ته ‌530 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:20:14/11/2019