سێ گەجی کورد کۆتایی بە ژیانیان دەهێنن

سێ گەنجی کورد کۆتایی بەژیانیان دەهێنن


رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند،"لەماوەی چەند رۆژی رابردودا سێ هاوڵاتی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆتاییان بە ژیانیان هێناوە".


رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند " ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوڵاتییەکی تەمەن 35ساڵی خەڵکی ئیلام کە لە نەخۆشخانەی مستەفا خومەینی ئەوشارە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بو، لە نۆهەمی سێهەمی ئەو نەخۆشخانەیە خۆی خستە خوارەوە و گیانی لە دەستدا".




رێكخراوەكە ئەوەش دەخاتەڕوو،"شەوی چوارشەممە  13ی تشرینی دوەمی 2019 گەنجێكی خەڵکی شنۆ بەناوی (سەید محەمەد مستەفازادە) بە هۆی کێشەی دەرونییەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە".


هەنگاو باس لەوەش دەکات " رۆژی 11ی تشرینی دوەمی 2019 گەنجێكی تەمەن 27 ساڵی خەڵکی گوندی کوردکەندی سەقز بە ناوی (عابید یووسفی) بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە'".
 


PM:10:24:14/11/2019