ڤیدیۆ.. ژمارەیەک پێشمەرگە پشتگیری خۆپیشاندانەکانی بەغدا راگەیاند

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەک پێشمەرگە پشتگیری خۆپیشاندانەکانی بەغدا دەکەن.

 

لەو ڤیدیۆیەدا کە ژمارەیەک پێشمەرگە بە جلی سەربازیەوە راوەستاون، یەکێک لە پێشمەرگەکان بە عەرەبی پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەران رادەگەیەنێت و ئەوانیش تریش پەنجەی سەرکەوتن بەرزدەکەنەوە. قسەکەری پێشمەرگەکان دروشمی خۆپیشاندانەکانی بەغدا دەڵێنەوە" نیشتمانمان دەوێت".

 

تا ئێستا دەزگا فەرمیەکانی حکومەت هیچیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.

 



AM:09:33:16/11/2019