یاریزانێکی تێنسی سەر زەوی بێ راهێنەر خۆی گەیاندۆتە سەر ئاستی عێراق

بەرنامەی فۆکسی ئەمجارەی تەلەفزیۆنی سپی، تیشک دەخاتە سەر یاریزانی تێنسی سەر زەوی، ( رۆژین ئەکرەم) کە یاریزانێکە بێ راهێنەر خۆی پێگەیاندووەو توانیوویەتی خەڵاتی دووەم لەسەر ئاستی عێرا وەربگرێت.

 

رۆژین کە لە ٢٠١٢ەوە دەستی بەم یاریە کردووە کە لەکوردستان کەم کەس دەیکات، سەرەتا لەگەڵ براکەیدا لەسەربان یاری کردووە، دواتر هاتۆتە ناو هۆڵە وەرزشیەکانەوە راهێنانی کردووە.

 

ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەسەر ئاستی کوردستان گرنگی بەم یاریە نادرێت و زۆربەی ئەو کەلوپەلانەی پێویستن بۆ یاریەکە خۆی دەیکڕێت.

 



AM:10:36:17/11/2019