یانەی بەرشەلۆنە دەرگا بۆ گەڕانەوەی نەیمار دەکاتەوە


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەرگا بۆ گەڕانەوەی نەیمار دا سێلڤای برازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان دەکاتەوەو رایدەگەیەنن ئێمە گرنگی بە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە دەدەین.

لە نوێترین لێدوانیدا ئەبیدالی بەڕێوەبەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند" ئەگەر نەیمار لە ئاستی بەردەوام بێت لە یاریکردن، ئەوا ئێمە گرنگی بە گەڕانەوەی دەدەین و یەکێک دەبێت لە بژاردەکەمان.

لەسەر شکستیهێنانیان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردوو وتی" ئەوان پارەیەکی زۆریان لەسەر نەیمار دانا بەڵام بۆ هاوینی داهاتوو ئێمە ئەگەر پێویست بکات سکاڵا لە فیفا دەکەین  تا نرخێکی گونجاو لەسەر ئەو یاریزانە دابنێت.

یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی رابردوو هەموو  هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نەیمار دا بەڵام سەرجەمیان شکستیهێناو پاریس داوای ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی دەکرد.
 


PM:06:34:17/11/2019