پلەی گەرمای شارێکی کوردستان نزمدەبێتەوە بۆ ٦ پلە ژێر سفر

پلەی گەرمای شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزینەو زۆرێک لەو شارانە ئەمشەو پلەی گەرمایان نزمدەبێتەوە بۆ ژێر سفر.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی کەشناسی جیهانییە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلەی گەرمای ئەمشەوی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان -٦ پلە دەبێت، هەروەها سنە -٢ پلە دەبێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلەی گەرمای ئەمشەوی شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان ١ پلە دەبێت، سلێمانی ٥ پلە دەبێت، هەولێر ٦ پلە دەبێت، کەرکوک ٩ پلە دەبێت.

هەروەها گەورە شاری باکوری کوردستان ١ پلە دەبێت، زۆرێک لە شارەکانی باکوری کوردستان پلەی گەرمایان لە ژێر سفرەوە دەبێت.

سبەی دوو شەممە ١٧ ی تشرینی دووەم هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما لە نیوان ١٠ تا ٢٠ پلەدا دەبێت.

 


PM:07:56:17/11/2019