ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێكى به دراوی ساخته‌وه راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بڕی ٦٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌ی پێبوه‌و به‌نیاز بووه له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ساخی بكاته‌وه".
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند" له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی "٢٨٩-٢٩١" له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تبار كراوه‌ته‌وه‌و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان كراوه، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر لە ڕووداوەکە".