١٢ هێزی جیاوازی عێراقی جگە لە سائیرون رێککەوتنێکی سیاسی دەکەن

١٢ لایەنی عێراقی بە ( پارتی و یەکێتی )یەشەوە رێککەوتنێکی سیاسی دەکەن و کاتێکی کەم کە ٤٠ رۆژە دەدەن بە سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی تا کۆمەڵێک هەنگاو بنێت، کۆبوونەوەکە بەبێ بەشداری ( سائیرون ) بەڕێوەچوو.

 

 
بەپێی ئەو رێککەوتنە کە لەخوارەوە دەقەکەی بە عەرەبی بڵاوکراوەتەوە، گۆڕانکاری لە حکومەتدا دەکرێت، کۆمسیۆنێکی نوێی هەڵبژاردن پێکدەهێنرێت.
کۆبوونەوەکە کە لەماڵی سەرکردەی تەیاری ( حیکمە ) ئەنجامدراوە نەخشە رێگایەک بۆ عادل عەبدولمەهدی دانراوە بۆ ٤٠ رۆژ، ئەوەش لەبەر رۆشنایی داواکارییەکانی مەرجەعی گەورەی شیعەکان، عەلی سیاستانی.

 

 

لەو کۆبوونەوەیەدا یاسایەکی هەڵبژاردنی نوێ خراوەتە روو کە ئەو یاسایە نییە کە پەرلەمان پێشنیاری کردووە، باس لەوە دەکات کە سەرۆکی حکومەت و پارێزگاکان لە خەڵکەوە هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتێکی زیاتر بدرێت بە سەرۆک کۆمار.

 

 

بەپێی ئەو رێککەوتنە عێراق روو لە هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات ئەمەش دوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دێت، کە ئەمەش  دوای جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە دێت لە ٤٠ رۆژدا.

 

 
سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکەوە ئاماژەی بەوە کرد کە پاشەکشەی هێزە ئەمنییەکان لەهەندێک ناوچەی خۆپیشاندان وەک ساحەی خەلانی و پردی سنک پەیوەندی بە داواکاری مەرجەعیەتی شیعەوە هەیە.




AM:08:17:19/11/2019