بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک، شارەدێی خانەسۆر-ی سەر بە شەنگالی بۆردوومان کرد.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن" پێش نیوهڕۆى ئهمڕۆ سێ شهممه سوپاى توركیا له رێى فڕۆكهى بێ فڕۆكهوانهوه بۆردوومانى كۆمهڵگهى خانهسۆرى سنورى قهزاى شهنگالى سهر به پارێزگاى نهینهواى كردووه، تا ئێستا زیانەکانی ڕوون نەبووەتەوە".
جێی باسە ٤ی ئەم مانگەش فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی شارەدێی خانەسۆریان کرد و لەئەنجامیشدا ٣ شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە برینداربوون.
شاری شەنگال شارێکی کوردیەو دەکەوێتە خۆرئاوای کوردستانی باشور، ئەم شارە سەر بە پارێزگای نەینەوایە سەد و بیست١٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری موسڵ دوورە. شارەکە پێگەیەکی ستراتیجی گرنگی هەیە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی سوریا دەکەوێتە نێوان چوار قەزاوە ئەوانیش (ڕەبیعە، عیاز تەلەعفەرو قیروان).