ڕوسیا لەسەر کشانەوەی یەپەگە دڵنیایی دەداتە تورکیا ​

ڤلادیمێر جابارۆف، جێگری سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی فیدراڵی روسیا رایگەیاند پێویستە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشە سەربازییەكانی توركیا بۆ سەر سوریا گفتوگۆی لەسەر بكرێت و توركیا دڵنیا بكرێتەوە لەوەی كە یەكینەكانی پاراستنی گەل لەناوچە ئارامە پێشنیاركراوەكە دەكشێنەوە.

جابارۆف بە ئاژانسی سپۆتنیكی راگەیاندووە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی توركیا ڕێگە بۆ دروست بوونی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەنێوان سوپای توركیاو سوپای سوریادا خۆش دەكات بۆیە پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ ئەنكەرە بكرێت و دڵنیا بكرێتەوە كە هێزە كوردییەكان لەناوچە ئارامەكە دەكشێنەوە و ڕوسیاش بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ دەكات.

پێشتر مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریكا و ڕوسیا بەڵینەكانی خۆیان بۆ پاشەكشەپێكردنی یەپەگە لە ناوچەی ئارام نەبەنەسەر ئەنكەرە هێرشە سەربازیەكانی خۆی بۆ سەر سوریا دەست پێدەكاتەوە و ئەمڕۆش ئەردۆغان ڕایگەیاند یەپەگە لە ناوچەی ئارام نەکشاوەتەوە.

PM:02:56:19/11/2019