بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ شێخ عوسمانى سيرێ كه‌سايه‌تى ئاينى و زانای تەریقەتی نەقشبەندی له‌ته‌مه‌نى ٨٥ ساڵيدا كۆچى دوايى كرد و لە شارباژێڕ باخاک سپێردرا.
ناوی ته‌واوی عوسمان عه‌بدولقادر بابه‌شێخه و له نه‌وه‌ی شێخ مسته‌فای قه‌له‌نده‌ره و له ساڵی ١٩٣٤ له گوندی سیرێی ناوچه‌ی سیوه‌یلی سه‌ر به قه‌زای شارباژێر له دایكبووه، له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵییه‌وه ده‌چێته بیاره و ده‌ستده‌كات به خوێندنی ئاین و پاشان له سه‌ر ده‌ستی شێخ عه‌لائه‌دینی نه‌قشبه‌ندی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی وه‌رده‌گرێت و شاره‌زای ئادابی ته‌سه‌وف و ته‌ریقه‌ت ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه گوندی سێرێ و له‌وێ خزمه‌تی په‌یڕه‌وانی نه‌قشبه‌ندی ده‌كات.