ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە چاوپێکەوتنێکیدا وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" رێكارى ورد ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى وازهێنانى قوتابى له خوێندن كه‌مبكرێته‌وه
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان وتیشی" ره‌شنووسێك ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كرێى خوێندن له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه، كێشه‌ى كه‌مى میلاكمان هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌وڵى چاره‌سه‌رداین".
وەزیری پەروەدەی هەرێم جەختیشیکردەوە: له ئێستادا پلانمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به میكانیزمى ورد كار بكه‌ین، تاكو رێژه‌ى وازهێنان له خوێندن كه‌مبكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر لێى ورد ببینه‌وه ئه‌و رێژه‌یه ناگاته لەسەدا ٢ى ئه‌و قوتابیانه‌ى كه ئێستا له پڕۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وامن له هه‌رێمى كوردستان، بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م دیارده جیهانییه، پێویستمان به‌وه‌یه كه رێكارى ورد بگرینه‌به‌ر، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان به‌راورد به ئاماره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئاستێكى باشدایه، به‌وپێیه‌ى خوێندن تا قۆناغى ٩ى بنه‌ڕه‌تى ئیلزامی و به‌خۆڕاییه.
ئالان حەمە سەعید لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕاشیگەیاند" به ده‌ستور و یاسا یه‌كلایى كراوه‌ته‌وه كه خوێندن له كه‌رتى گشتیدا ده‌بێت به‌بێ به‌رامبه‌ر بێت، ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره له خوێندكار وه‌ربگیرێت، هه‌روه‌ها نامانه‌وێت خوێندن له كه‌رتى گشتیدا بكرێت به پاره، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى یاسایه، زۆربه‌ى ئه‌و قوتابیانه‌ى ده‌چنه كۆلێجه به‌رزه‌كانى وه‌ك پزیشكى و ده‌رمانسازى و ئه‌ندازیارى، خوێندكارى قوتابخانه حكومییه‌كانن، نه‌ك ئه‌هلییه‌كان".
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت" نرخى خوێندن له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه، له‌و ره‌شنووسه‌دا شێواز و میكانیزمه‌كه‌ى دیارى ده‌كه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ته‌واوى بكه‌ین و جێبه‌جێ بكرێت".