جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نیچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە لەبەر هۆی ئەمنی لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی عێراقیدا کۆنەبوەوە.

 

بەپێی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ی ئەمەریکی، لەو کۆبوونەوەیەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، مایک پێنس دڵنیایی داوەتە سەرکردە کوردەکە کە ئەمەریکا پاڵپشتیان دەکات.
پێنس لەو کۆبوونەوەیەدا وتوویەتی" لە جیاتی سەرۆک ترامپ، لەم دەرفەتەدا پێشوازی لەو پەیوەندیە بەهێزە دەکەم کە لەنێوان گەلی ئەمەریکاو گەلی کورد لە مەیدانی شەڕدا هاتۆتە ئاراوە".

 

لەسەردانەیەکدا بۆ لای هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا لەهەولێر، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا چاوی بە سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی کەوتووە و لەو کۆبوونەوەیەدا پاڵپشتی خۆی بۆ کورد دووپاتکردۆتەوە.

 

هەروەها پێنس سەردانی بنکەی ئاسمانی ( ئەسەدی ) لە رۆژئاوای عێراق کردوو، لەوی لەلایەن باڵوێزی ئەمەریکاو چەندان ئەفسەری ئەمەریکیەوە پێشوازی لێکرا.
هەروەها پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی ئەنجامدا، لەو پەیوەندیەدا باسی لەوە کردووە سەردانەکەی بۆ لای هێزەکانیان، سوپاس کردنیان بووە کە بەژن و پیاوە خزمەتی ئەمەریکایان کردووە.

بەپێی زانیاری میدیا ئەمەریکیەکان لەبەر دۆخی ئەمنی بەغدا، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی بەپرسانی عێراقی نەکردووەو تەنها لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبۆتەوە، لەبەر ئەم هۆیەش هیچ بەرپرسێکی عێراقی نەبینیووە.

ڤیدیۆی سەردانەکەی بۆ بنکەی ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق..
 
 


PM:07:26:23/11/2019