سبەی لە هەرێم پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت



سبەی یەک شەممە چەکی پارەی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جووتیارانی پارێزگای هەولێری دابەش دەکرێت.

 

 
لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا، نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند "ئاگاداری جووتیارانی پارێزگای هەولێر دەکەین، سبەی یەکشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی ئەو گەنمەی کە ساڵی ٢٠١٩ ڕادەستی سایلۆیان کردووە".

ئاشکراشی کرد، کە بڕی پارەکە ٤ ملیار دینارە، بەم جۆرەش کۆتایی دێت بە پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٩ی جوتیارانی هەرێم.

 


PM:08:28:23/11/2019