لێزمە باران و هەورە بروسکە هەرێم دەگرێتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراقی بڵاویکردەوە کە شەپۆلێکی باران و هەورەمبروسکە ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی دەستەکە رۆژی چوارشەممە، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تەمومژاروی دەبێت، باران دەبارێت و هەورەبروسکە روو دەدات.

دەستەی کەشناسیی عێراقی پێشبینی کردووە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات و لە سنووری سلێمانیش ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە.


PM:02:51:24/11/2019