باڵەخانەی پارێزگای زیقار سوتێنرا

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق ئەمشەو یەک شەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندەران بینایی نوێی باڵەخانەی پارێزگایی زیقاریان سووتاند.

 

میدیاکانی عێراق باس لەوەدەکەن" ئەمشەو لە شاری ناسریە، بینای نوێی دیوانی پارێزگای زیقار سووتێندرا كە هێشتا لە دروستكردندایە".

 

هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق  لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ لە هەردوو پارێزگای زیقار و بەسرە ئەوپەڕی توندوتیژیی و روبەڕووبونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان رویداوە و بەهۆیەوە لە ئوم قەسر سێ خۆپیشاندەر كوژراون و ٨٧ كەس بریندار بوون و شەش خۆپیشاندەریش دەستگیر كران.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو،  لە سەر هەر دوو پردی زەیتون و نەسر لە ناوەندی پارێزگای زیقار سێ خۆپیشاندەر كوژراون و ٧١ كەس بریندار بوون و پێنج خۆپیشاندەریش دەستگیركراون.

 

هەروەها پارێزگای زیقار یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە باشووری ئەم وڵاتە، ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری ناسرییەیە، بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتووانی ١،٤٧٢،٠٠٠ کەس بووە.

 





 
 
 
 


PM:09:53:24/11/2019