ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: ده‌بێت حكومه‌تی ئێستای عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه
ئەحمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند" پێویستە حكومه‌تی ئێستای عێراق لە ماوەی ٦ مانگدا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عێراق لە نوسینێکیدا لە "فەیسبوک" دەڵێت" حکومەت پێکهات بەڵام بەبێ ڕێکارە دەستوریەکەی کەدەبێت کوتلەی گەورە دیاری بکرێت ، ئەوکوتلە گەورە بتوانێت حکومەت پێک بهێنێت و بەرپرسیارێتی شکست و سەرکەوتنەکانیشی لەئەستۆ بگرێت ،هەربۆیە حکومەتی عادل عبدول مەهدی حکومەتێکی دەستوری نیە لەڕووی پەرەنسیپەکانی دەستوری هەمیشەیی عێراقەوە بەڵکو حکومەتی تەوافقی چوار لایەنی خاوەن هەژمونی بەهێزن کە بریتین لە بەشێک لەکورد و دوو رەوت لە شیعەو رەوتێک لە هێزە سونیەکان ئەم حکومەتیان پێکهێناو هەندێ هێزی مامناوەندیان کردە بەشداری خۆیان و هێزە بچوکەکانیش بونە تاماشاکارێکی بێدەنگ و هەتا توانای ئەوەیان نەبوو ئەم هێزە بچوکانە خۆیان کۆبکەنەوەو رکابەرێکی بەهێز دروست بکەن".
ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەشڵێت"عادل عبدول مەهدی لەو ساتەوە بڕیار‌و ئیرادەی لەدەست نەما کەڕازی بوو پۆستێکی هەستیاری پڕ کێشە وەرگرێت بەبێ فراکسیۆنێکی بەهێز کە تەرجەمەی دیدگا‌و و بۆچونەکانی بکات یان ئەو بەرنامەی کارەی کە چەند ڕۆژ خەریکی نوسینی بوو بەخۆی و ستافە پرۆفیشناڵەکەی و پاشانیش هێزە پێکهێنەرەکان ڕازی بوون لەسەری کە بەدڵنیایەوە بۆ جێبەجێ کردن نەبوو تەنها بۆ ئەومەبەستەی نەدەکرا حکومەت بەبێ بەرنامەی کار ئەگینا ئەو هێزانە هەرلەناو هۆڵی پەرلەماندا لەکاتی خوێندنەوەی کارنامەکەی حکومەتدا بە ئاماژە و ئیشارەت بە عادل عبدول مەهدییان ووت پێویست ناکات بیخوێنیتەوە چونکە دەیانزانی ئەوان حکومەتیان بۆ خزمەتی خەڵک نییە و بۆ خزمەتی خۆیانە".
ئەندام په‌رله‌مانتارەکەی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕاشیگەیاند" دوای پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان عادل عبدول مەهدی دوچاری گرفت و کێشە بوو بەوەی نەیدەتوانی ئارەزوو داواکاری هێزە پێکهێنەرەکان رەدبکاتەوە تاکار گەشتە ئەوەی حکومەت لەبری ئەوەی حکومەتی خەڵک بێت بوو بەحکومەتی چەند لایەنێک".
ئەحمەدی حاجی ڕەشید جەختیشیکردەوە:چارەسەر ئەوەیە بە زنجیرەکەی سەرەتادا بڕۆینەوە و یەک لەدوای یەک هەڵیان وەشێنینەوە تا دەگەینە ئەوئاستەی کەدەکرێت بڵێن لەهەوڵی چاکسازیداین ئەگەرنا ئەوەی ئێستا پەرلەمان وحکومەت دەیکەن جگە لە پینەو پەڕۆکردن هیچی ترنیەو پەردەپۆشی شکستەکانە و هەرگیز شەقامی نارازی قەبوڵی ناکات خۆ لادان لێی کات بەفیڕۆدانە بارودۆخەکە زیاتر دەئاڵسکێت و بژاردەکان زۆرتر دەبن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ پێی وایه ده‌بێت حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و له‌بری ئه‌وه حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ هه‌بێت و په‌رله‌مان له‌و ماوه‌یه‌دا یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكات به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو و له‌به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌كه بێت به‌سه‌رپه‌رشتی شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش له‌ماوه‌ی ئه‌و ٦ مانگه‌دا به‌سه‌ر په‌رشتی دادوه‌ران و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
AM:12:11:25/11/2019