له هێرشی توركیا و چه‌كداره‌كانی سه‌ر سوپای سوریای ئازاد و هاوكاره‌كانی توركیا كه له دیسێمبه‌ری 2018 كرایه سه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌فرین و له ئاكامی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكوری خۆرئاوای سوریا له 9ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، 120 ژن كوژراون و 420 یش بریندار بوون، به‌شێك له‌مانه‌ش خه‌باتگێرانی ژنانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ن.
ئه‌م رێژه ترسناكه له‌كاتێكدا بڵاوده‌كرێته‌وه كه ئه‌مڕۆ 25 نۆڤێمبه‌ر یادی رۆژی جیهانیی رێگریكردنه له توندوتیژی دژی ژنان، بۆیه ده‌كرێت توركیا و چه‌كداره‌كانی سوپای سوریای ئازاد به پێشێلكاری مافه‌كانی ژنان له سوریا تۆمهتباركرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئین پی ئای، له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌فرین، جه‌نده‌رمه‌كانی توركیا 56 ژنی مه‌ده‌نی بێده‌سه‌ڵاتیان له‌نێوان سنووری توركیا – سوریا گولله‌باران كردووه كه ویستویانه له‌بازنه‌ی جه‌نگی ناوچه‌كه هه‌ڵبێن و رووبكه‌نه ناوچه‌یه‌كی ئارام له توركیا.
راپۆرته‌كه توركیا تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی له كاتی هه‌ڵاتنی خێزانه‌كانی عه‌فرین، 85 منداڵی خوار 14 ساڵ به ده‌ستی سه‌ربازانی تورك و چه‌كداره‌كانی سوپای سوریای ئازاد كوژراون. كه ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره كوژراوه مهدهنیانایه له مارسی 2011 ەوە تائێستا ژماره‌یان گه‌یشتۆته 445 په‌نابه‌ر.
راپۆرته‌كه نكۆڵی ناكات و ده‌نوسێت، له مارسی 2018ەوه 270 ژن له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌كانی توركیا و سوپای سوریای ئازادەوه ده‌ستگیركراون له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستگیركردنی 5678 كه‌س. كه نیوه‌ی ئه‌و ژنانه بێسهرو شوێنن.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له هێرشی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵیشدا 12 ژن ده‌ستگیركراوه له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌ی توركیا و سوپای سوریای ئازاد كه تا ئێستا (جیجیك كۆبانی) له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له میدیاكان ئاماژه‌ی پێدراوه كه له سه‌رده‌ستی فه‌یله‌قی (مه‌جد) له‌نزیك شاری عه‌ین عیسا ده‌ستگیركرا، ئه‌وانی تر به نادیاری ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی 6 به‌ڵگه‌نامه كه دراوه‌ته ده‌ست كۆشكی سپی، توركیا به‌رده‌وامه له ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنه ده‌ستگیركراوه‌كان و كوشتن‌یان و له‌نێو ئه‌و كه‌سه دیارانهشدا ژنه جه‌نگاوه‌ری كورد (هه‌فرین خه‌ڵه‌ف) ئاماژه‌ی پێدراوه كه به‌ده‌ستی فه‌سیلی(ئه‌حرار) ی سه‌ر به سوپای نیشتمانی سه‌ر به توركیا تیرۆر كرا. وێرای ئه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی له‌سێداره‌دانی دوو ژنه برینپێچی تیمی پزیشكی له‌سه‌ر رێگای گرده سپی له 12 ئۆكتۆبه‌ر.
راپۆرته‌كه وێنه‌و به‌ڵگه‌ی ژماره‌یه‌ك ژنی تێدایه و له‌لایه‌ن ئیلهام ئه‌حمه‌د رێَبهری سیاسی لهههسهده، پێشكه‌شی سیناتۆره‌كانی كردووه كه ئه‌مه به‌شێكێتی:
-ده‌ستگیركردنی ژنه كرێكارێكی مانگی سور، كه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوریای ئازاد به هێزی چه‌ك ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر و ده‌یكوژن.
-رۆژی 15 ی نۆڤێمبه‌ر، ژنه رۆژنامه‌نووسی (رویا هه‌نانۆ مسته‌فا) ی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سوپای شام، دهڕفێنردرێن
.
-رۆژی 16ی نۆڤێمبه‌ر، هێزێكی سه‌ربازی غالیه حه‌سه‌ن و مێرده‌كه‌ی له شاری عه‌فرین ده‌ستگیر ده‌كه‌ن به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به هه‌سه‌ده و تائێستا بێ سه‌روشوێنن.
-ده‌ستگیركردنی (شیرین عه‌بدولقادر) به‌هۆی ئه‌وه‌ی سكاڵای تۆماركردووه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه ئۆتۆمبێلی مێرده‌كه‌یان رفاندووه.
-له سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین، مانگی مارس –ی ئه‌مساڵ، ده‌زگای پۆلیس-ی شاره‌كه، 7 كه‌سیان ده‌ستگیركرد، كه 6یان ژنن ئه‌وانیش: (ئامینه قه‌ره عه‌لی، حه‌یات قه‌ره عه‌لی، خه‌دیجه قه‌ره عه‌لی، فه‌زیله محه‌مه‌د، فه‌زیله كریكۆ و جیجۆ سه‌یدۆ)، كه تا ئێستا چاره‌نووسی 4یان نادیاره.
ئا: لوقمان غەفور