تەقیەنەوەیەک لە سەرێکانی ڕوویدا

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە شارۆچکەی تل حەلەفی سەر بە سەرێکانی، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندرایەوەو کوژراو برینداری لێکەوتەوە.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، لە شارۆچکەی تل خەلەفی سەر بە شاری سەرێکانی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو تەقییەوەو بە پێی زانیارییەکان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی کانی خەزالانی شاری رحا کراون، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە بەرگریکردن لە خاکی ڕۆژئاوا و تا ئێستا چەندین ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای تورکیا ئەنجامداوە.

 

ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ەوە و دوای چەندین خۆپیشاندان دژی ڕژێمی سوریا کەوتە دەست هێزە کوردەکان.

 

لە ڕۆژئاوا سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک پیادە دەکرێت کە لە هزری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەڵقوڵاوە.

 

هەر لە سەرەتاوە تورکیا وەکو هێزێکی "تیرۆرست" و درێژکراوەی پەکەکە، هێزە کوردیەکانی سوریای ناساندووە.

 


PM:08:30:26/11/2019