سێ سەرۆک شارەوانی پێشووی هەدەپە دەستگیرکران

ئەمشەو سێ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هەریەک لە هاوسەرۆکانی هەدەپە لە شارەوانیەکانی ناوچەی ستەور، شەرمەخ و دێرک لە مێردینی باکوری کوردستان دەستگیرکران.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی باکووری کوردستان، ئەمشەو هەرسێ سەرۆک شارەوانی مازیداغ (نالان ئۆزئایدن)، ساڤور (گوڵستان ئۆنجو) و دێریک (مولکیە ئەسمەز) دەستگیرکراون.

 

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردووش خەدیجە چەڤیک سەرۆک شارەوانی سوروچی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی لایەنگریی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکرا.

 


PM:09:56:26/11/2019