لە قامیشلۆ تەقینەوەک ڕوویدا

ئەمشەو سێ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تەقینەوەیەک لە شاری قامیشلۆ روویدا بەبێ ئەوەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا بکرێت.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، ئەمشەو زنجیرەیەک تەقەینەوە لە ناوەندی "فولکەی خەلیج" لە شاری قامیشلۆ روویداوە، بەڵام تاکو ئێستا ژمارەی کوژراو بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ لە شارۆچکەی تل خەلەفی سەر بە شاری سەرێکانی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو تەقییەوەو بە پێی زانیارییەکان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی کانی خەزالانی شاری رحا کراون، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.

 

قامشلۆ شارێکە لە باشووری ڕۆژئاوای کوردستان و لە پارێزگای حەسەکە ھەڵکەوتووە.


قامشلۆ شارێکی نوێیە کە ساڵی ١٩٢٦ لە لایەن ئەندازیارێکی فەڕانسەییەوە ئاوادان کراوە. ئێستاکە نزیکەی ٥٠٠،٠٠٠ کەسی لێ نیشتەجێن کە ٧٠ لە سەدیان کوردن.

 

ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە... 

 


PM:10:30:26/11/2019