بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕای دهگهیهنێت، چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای دهۆک دابەش دەکرێت.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ماڵپەڕی باسی ڕاگەیاندووە" ئاگاداری جووتیارانی دهۆک دەکەینهوه، ڕۆژی یەکشەممەی 1/12/2019، سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی ئەو گەنمەی کە ساڵی 2019 ڕادەستی سایلۆیان کردووە".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەشڵێت "بڕی پارەکە چوار ملیار دینارە، بەم جۆرەش کۆتایی دێت بە پارەی گەنمی ساڵی 2019".
شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ دا زیاتر لە 186 ملیار دینار بوو.