نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئه‌مڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩  نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ ٦٢ دۆلار و٥٥سه‌نت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات  نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ ٥٨ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامەڵەی پێوەکراوە.

 

 بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكان جیهان  دەگەڕێتەوە  بۆ بڕیاری رێكخراوی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت تا مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو  و ئەگەری دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و چین لەبارەی ناكۆكییە بازرگانیەكانیان.




AM:09:03:28/11/2019