نەجەف و زیقار رۆژێکی خوێناویان بەسەربرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ ی تشرینی دووەم، هەردوو پارێزگای نەجەف و زیقار رۆژێکی خوێناویان بەسەر برد، تەنها لەمڕۆدا ٣١ کەس کوژراوەو ١٠٤٥ کەس بریندار بووە.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزە عێراقییەکان لەم  دوو پارێزگایە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادەڕۆییان لە بەکارهێنانی هێزدا کردووەو بەدەیان کوژراو سەدان بریندار لەو دوو شارە بەفیشەکی هێزە عێراقییەکان بوونەتە قوربانی.

لەپای ئەو ژمارە زۆرە قوربانییەی ئەمڕۆ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران بڕیاریدا خۆی سەرۆکایەتی ئەو لیژنە دەکات کە لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکانی هەردوو شار و روبەروبوونەوەی خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەکان.

هەر ئەمشەو پارێزگاری نەجەف بڕیاری دەرکرد کە تا سبەی هەینی هاتوچۆ لەو شارە قەدەغەیە.

پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی لە شاری بەغدادو شارەکانی باشووری عێراق خۆپییشاندانی گەورە لە دژی کابینەکەی عەبدولمهەدی ئەنجام بدرێت.

 


PM:11:49:28/11/2019