ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ماڵپەڕی ئەکواوێزەری جیهانی ڕایگەیاند" حەوت ڕۆژ باران لە مانگی داهاتوودا لە هەرێمی کوردستان دەبارێت".
ماڵپەڕی ئەکواوێزەری جیهانی ئاشکراشیکرد" ڕۆژانی٢و ٨ و ١٠ و ١٧ و ١٨ و ١٩ و٢٠ی مانگی کانونی یەکەم باران دەبارێت".
ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتە روو: کە سبەی شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی پچرپچر لە ناوچە جیاوازەکان.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و باران بە رێژەی جیاواز لە ناوچەکان باریوە و هەروەها لە ناحییەکانی حاجی ئۆمەران و کانی ماسی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەفر باریووە.