مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێیانوایە بارودۆخی عێراق لە بارنییە بۆ بەستنی کۆنگرە

 
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی دوێنێ هەینی، جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دۆخی عێراق لەبارنییە بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکێتی.

 

 
ماڵپەڕی چاودێری نزیک مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڵاویکردۆتەوە" بەپێی زانیاریەکانی چاودێر لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی زۆرینەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بۆچونیان وابوە کە بارودۆخی عێراق و رەوشی ناو یەکێتی لەبار نیە بۆ کۆنگرە".

 


هەروەها هاتووە" مەکتەبی سیاسی بڕیاری داوە لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو یەکێتی پێکبهێنیت".

 


بریار بوو ئەمڕۆ شەممە کۆنفرانسی مەڵبەندەکان سازبکرێت بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە، بەڵام تا کاتێکی نادیار دواخراوە.

 

 
لە زۆربەی هەڵبژاردنی کۆنفرانسی کۆمیتەکان کادیرانی سەر بە باڵی لاهوری شیخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن – زانیاری، توانیوویانە زۆرترین دەنگ بهێنن و سەربکەون بۆ کۆنفرانسی مەڵبەندەکان، باڵی کۆسرەت رەسوڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەو دەنگهێنانە پەیوەندی بەو پارە زۆرەوە هەیە کە ناوبراو بەسەر کادیرانی ئەو حیزبەدا هەڵیڕشتووە، بەڵام کادریرانی ئەو باڵە ئەوە رەتدەکەنەوەو باس لەوە دەکەن کە بردنەوەی کادیرانی باڵەکەی لاهوری شیخ جەنگی پەیوەندی بە هەڵویستەکانی ناوبراوەوە هەیە لەسەر کێشە و رووداوە سیاسیییەکان. 

 


AM:10:19:30/11/2019