قەڵادزێ.. گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند" لە شارۆچکەی قەڵادزێ بە چەقۆ هێرش کرایە سەر گەنجێک و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپەڕین ڕایدەگەیەنێت" شەوی ڕابردوو تەرمی گەنجێک بەناوی "س. ح. ئـ" لەدایک بووی ساڵی١٩٩٧ کە پیشەی کاسب بووە و دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێ لە گۆڕستانی گەڕەکی ڕاپەڕین لەلایەن چەند کەسێکەوە بەهۆکارێکی نادیار بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

 

ناوبراو وتیشی" لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی پشدەر و توێکاری بۆ لاشەکەی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".

 

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد" لە شوێنی ڕووداوەکەش تۆمەتبارەکە لە لایەن پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کراو بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤٠٦ بەندکراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە". 

 



AM:08:47:01/12/2019