سەڵاحەیدن بەهادین هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی راگەیاند

ئەمڕۆ یەک شەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هیەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دۆخی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند دەڵێت" نەریتێكی جوانە میللەت خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدات و سەرنەوی نەكات بۆ ستەم و گەندەڵی".

 

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ڕایگەیاند" بە داخەوە ٸەوەی بینیمان لە عێڕاق روبەروبونەوەی توندو خوێناوی بوو، دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی حكومەت دواكەوت، ٸایندە نادیارو كلیلی چارەش دیارنیە خوای گەورە باشترین پارێزەرو بەبەزەییە".

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە نوسینەکەیدا جەختیشیکردەوە: نەرتیتێكی جوانە میللەت خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدات و سەرنەوی نەكات بۆ ستەم و گەندەڵی، لەوەش جوانتر ئەوەیە كە دەسەڵات بە بەزەییانەو باوكانە مامەڵە بكات و وەڵامی خواستەكان بداتەوە.

 
 


AM:10:37:01/12/2019