بە پێی بڵاوبوونەوەی وێنەیەک کە زۆربەی پێگە ئەلیکترۆنییەکانی جیهان دایانناوە، ناوی براوەی باڵۆن دۆری ساڵی ٢٠١٩ و پلەکانی تر بە دیار دەکەوێت.
بە پێی ئەم وێنەیە بێت، میسی بووە بە براوەی تۆپی زێڕینی ساڵی ٢٠١٩ و توانیویەتی ٤٤٦ خاڵ کۆبکاتەوە.
دوای ئەویش ڤان دایکی هۆڵندی دێت وتوانیویەتی ٣٨٢ خاڵ کۆبکاتەوەو پلەی سێیەمیش بۆ محەمەد سەڵاحی میسری بووەو توانیویەتی ١٧٩ خاڵ کۆبکاتەوە.
لە پلەی چوارەم رۆناڵدۆ دەبینرێت و توانیویەتی ١٣٣ خاڵ کۆبکاتەوەو مانیش پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە بە کۆکردنەوەی ٩٧ خاڵ.
بڕیارە سبەی دووشەممە براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٩ دیاری بکرێت و ئاهەنگەکەش لە شاری پاریسی فرەنسا دەبێت لە سەعات ١٠:٠٠.