شەبنەم بارانی لەسەر پەیوەندی لەگەڵ میران عەلی هاتە دەنگ

نمایشکار و فۆتۆمۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا ڕایگەیاند" هیوادارم کەس بەناوی منەوە قسە نەکات".

 

شەبنەم بارانی، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئنستاگرام" وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کەباس لە پەیوەندی خۆشەویستی دەکات لەنێوان خۆی و مێران عەلی دەڵێت" داواکارم هیچ کەس بەناوی منەوە قسە نەکات، من لەگەڵ کێم یان لەگەڵ کێ نیم ژیانی شەخسی خۆمە بۆیە پێویست ناکات وەڵامی هیچ پرسیارێک شەخسی بدەمەوە".

 

ئەمەش لاکاتێکدایە لەڕێی پرسیار و وەڵامی ستۆری لاپەڕەی خۆی لەوەڵامی چەند پرسیارێکدا میران عەلی هەوادارانی دڵنیا دەکاتەوە کە عاشقە‌ و‌‌ عاشقەکەی بەهەموو دنیا نادات.

 

جێی باسە چەند جارێک‌ دەنگۆی پەیوەندی نێوانی شەبنەم و میران بڵاوبووەوە بەڵام هیچ کامیان بە ڕاستەوخۆ ڕیان نەگەیاندووە بەڵام لە ئێستادا لە زاری میران عەلیەوە پشتڕاست کرایەوە‌ کە‌ خۆشەویستن‌.

 

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 

میران عەلی لەدایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ".

 
 


PM:09:39:01/12/2019