ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە سێ خاڵی زەحمەتی لە دواساتەکاندا بەدەستهێنا


لە خولی ئیسپانیا و لە گەڕی ١٥دا، یانەی بەرشەلۆنە سێ خاڵی زەحمەتی لە دوا ساتەکاندا دژی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەدەستهێناو توانی ١-٠ یاریەکەی لێ بباتەوە.
ئاتلەتیکۆ مەدرید میوانداری بەرشەلۆنە کردو دوای نیشاندانی ئاستێکی بەرز، بەڵام یاریەکەی ١-٠ پێدۆڕاند کە بە درێژایی یاریەکە یاریزانانی سیمیۆنی باشتر بینران و چەندین هەلی گۆڵکردنیان لە دەستدا.
میسی توانی تاکە گۆڵی بردنەوەی یاریەکە لە خولەکی ٨٦ لە تۆڕی گۆڵەکەی ئۆبلاک بکات و یاریەکە بۆ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە.
خاڵەکانی بەرشەلۆنە لە پێشەنگ بووە ٣١ خاڵ.
 

 

 



AM:12:55:02/12/2019