وەزیری پلاندانان دوا زانیاری لەبارەی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات

وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان دوا زانیاری لەبارەی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات و رایگەیاند "زۆرینەی داواكارییەكانی شاندی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق جێگیركراوە". 

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زۆرینەی داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق جێگیركراوە و پرسی بودجەش لەلایەن شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆتایی هاتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەودا هەوڵدەدات بە كردەوە بەڵێنەكانی جێبەجێبكات و پەرە بە گشت بوارەكان بدات.

شاندێكی هەرێمی كوردستان دوێنێ یەكشەممە گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەكانی بەردەوام بێت.
 


PM:01:57:02/12/2019