ڕەنگە ژیان هەمووان ماندوو بکات، بەهۆی کێشەکانەوە یاخودئەرک و بەرپرسیاریەتی ڕۆژانە یان کارکردنی زۆر، بەڵام گرنگە تۆ بزانیت چۆن هەمیشە بە ئیجابی بیربکەیتەوە و بەرامبەر ژیان دڵخۆش بیت، چونکە بەختەوەری و ئاسوودەیی دەروون هۆکارێکە بۆ سەرکەوتن لە هەموو بوارێکی ژیان.
ئەگەر دەتەوێت هەمیشە بەختەوەر بێت، ئەم سێ رێنماییانە بکەرە هاوڕێی ژیانت:
*رازیبوون یان دەکرێت بڵێین قەناعەت، واتە هێندە خواست و خەونی گەورە مەخوازە، یان هێندە خۆت تاوانبار مەکە بەرامبەر رووداوەکان، بزانە بەرپرسیاریەتی تۆ چییە، رازیبە بەوەی کە هەیەخەونێک مەخوازە کە لە توانا و ئاستی تۆدا نییە، بە نمونە هەوڵبدە بۆ کڕینی ئۆتۆمبیل، چونکە پێویست پێیەتی بەڵام هەوڵمەدە بۆ کڕینی ئۆتۆمبیلێک کە نرخەکەی زۆر زیاترە لە توانای تۆ.
*هەمیشە ئەوە هەڵبژێرە کە ئارەزووی دەکەیت، واتە کاتێک بەتاڵیت بە نمونە دەتوانیت سەما بکەیت ئەگەر ئارەزووی دەکەیت، یان مەلە یان کتێب بخوێنیتەوە بەپێی حەز و ئارەزووەکان، یان ئەو کارەی هەڵیدەبژێریت گرنگە بە خواستی خۆت بێت بۆ ئەوەی هەست بە بێزاری نەکەیت.
*کاتەکانت رێکبخەرەوە، هەرگیز کاتێکی زۆر بۆ بابەتێکی بێ بایەخ تەرخان مەکە، یان هەموو ژیانت مەکەرە قوربانی بەدەستهێنانی شتێک کە هێندە نرخی نییە بەڵکو بەپێی پێویست.