وێنە.. شەبنەم جەبەلی بە ستایلە نوێکەی هەمووانی سەرسامکرد

شەبنەم جەبەلی نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت.
 

خانمە مۆدێلی کورد شەبنەم جەبەلی، کە لە شاری هەولێر دەژی و خاوەن هەزارەها هەوادارە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام تازەترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شێوازێکی زۆر سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و بە ستایلە نوێیەکەی فانەکانی سەرسام دەکات، هاوکات شەبنەم لە نوسینێکیدا دەڵێت" قەدری ئەو کەسه بزانه که دل خوشت ئەکا، چونکه گەر له دەستی بەیت خوشیەکانیشت له دەست ئەدەیت، تا ماوی بلی روژانیک منیش دلم خوش بوو".

 

شەبنەم تەمەنی ٢٧ ساڵە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە لە شاری هەولێر دەژی، لە ئێستاشدا کاری فۆتۆ مۆدێل کاری ڕیکلام دەکات، ماوەیەکێش لە تەلەڤزیۆنی سەحەر کاری دەکرد.

 


AM:11:17:03/12/2019