به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی ئاماده‌ییه‌كانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی خشته‌كه، تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كان له رۆژی ٨ی شووباتی ٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و ١٦ی شووباتی ٢٠١٩ كۆتایی پێدێت.
هەر بەپێی خشتەکەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تاقیكردنه‌وه‌كان به‌داوی یه‌كدا ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌موو رۆژێك سه‌عات ١:٠٠ ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر رۆژێكی تاقیكردنه‌وه‌كانیش به‌ر پشووی ره‌سمی بكه‌وێت، ئه‌وا ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له رۆژی دواتردا ئه‌نجام ده‌درێت.