ئەحمەد حاجی رەشید: لە باشووری عێراق حکومەت نەماوە



ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری عێراق لەسەر دۆخی عێراق و پێکهێنانی حکومەت دەڵێت" گۆرانکاریەکان زۆر خێران و دەکرێت بڵێن حکومەت لە بەشی خواروی عێراق نەماوە وهۆزەکان وڵاتیان ڕاگرتوە و تەسفیەی حسابات زۆر بەئاشکرا لەنێوان هێزەکان هەستی پێدەکرێت".

 

 
ئەحمەد حاجی رەشید لە نووسینێکدا بەناو نیشانی" ئایا هێزە سیاسیەکانی عێراق دەتوانن حکومەتی نوێ پێک بهێنن؟؟" نووسیوویەتی" پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئیستادا هەم ئاستەنگی زۆرە و هەم هیچ هێزێکی سیاسیش زاتی ئەوەناکات بچێتە ژێرباری ئەو بەرپرسیارتیە مێژوییەیە، لەهەمانکاتیشدا بڕوا ناکەم هیچ کەسایەتیەکی سیاسیش موجازەفەبکات بەوەی پاشەرۆژی خۆی لێک بچوێنێت بە وەی کەبەسەر بەرێز عادل عبدالمهدیدا هات، چونکە ئەوەی هێزە سیاسیەکان دایبنین شەقام قبوڵی ناکات ئەوەی شەقامیش دەستنیشانی بکات پێچەوانەی دەستورەو جێبەجێ کردنی ماددەی (۷٦)".

 

 
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " ئەوەی لە عێراقدا ڕوودەدات لە ئێستادا تەنها خۆپیشاندانێکی سادەو ساکار نیەوە داواکاریەکانیش بەو سادەییە نەماونەتەوە کەسەرەتا هەبوون و کۆتایی هێنان بەخۆپیشاندانیش لە ئەستەم (موستحیل) نزیک بونەتەوە،گۆرانکاریەکان زۆر خێران و دەکرێت بڵێن حکومەت لە بەشی خواروی عێراق نەماوە وهۆزەکان وڵاتیان ڕاگرتوە و تەسفیەی حسابات زۆر بەئاشکرا لەنێوان هێزەکان هەستی پێدەکرێت دەرکەوتوە و کار گەشتوەتە ئەو ئاستەی کە هیچ رەوتێکی ئیسلامی بەئەندازەی رەوتی شیعە بڕوادار نەبوون بە مەرقەد و پیرۆز کردنی کەچی ئێستە هەڵمەتی سوتاندنیان دەستی پێکردوە".

 


حاجی رەشید دەشڵێت" ئەوەی دەیبینین بریتی نیە لە داخوازی بەئەندازەی ئەوەی لەبنهێنانی دەوڵەتە و کۆتا هێنان بەتەواوی سیستەم و مەنزومەکانی عێراقە، بۆ نمونە لە ئیستادا دوای دەرچونی سزای لەسێدارەدران بۆ ئەو ئەفسەرەی تەقەی کرد لە خۆپیشاندەران لە کوت، هیچ ئەفسەرێک ئامادە نییە روبەڕوی خۆپیشاندەران ببێتەوە بەتایبەت تریش پاش ئەوەی لەنێو پەرلەمانەوە داوای بەسزاگەیاندنی نجم الشمری کرا لەسەر خۆپیشاندانی پارێزگای ناسریە شەقامیش هیچ جۆرە پاسیڤێکی پۆزەتیڤی نەبوو بەرانبەر دەستلەکارکێشانەوەکەی بەڕێز عادل عبدالمهدی".

 

 
ئەو پێیوایە " عێراق بەرەو تونێلێکی تاریک مل دەنێت و رون نییە کەی دەگەینە کۆتایی لێرەوە پرسیارێک سەر هەڵدەدات کەئایا عێراق هەمیشەوابوە یان ناوبەناو وای لێدێت؟؟.

 

 


PM:08:05:04/12/2019