لەسەر ئەگەری دواخستنی کۆنگرە، پێشمەرگە دێرین و رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی سەرکردایەتی حیزبەکەیان ئاگادار دەکەنەوە کە دەبێت کۆنگرە پێش کۆتایی ئەمساڵ ببەسرێت و رێگا نادەن" یاری بەخوێنی شەهیدان و مێژووی یەکێتی بکرێت".
لە یاداشتێکی فەرمیدا کە دەست " سپی " کەوتووەو رێکخستن و پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی ئاراستەی کۆمیتەی سەرکردایەتیان کردووە، هەڕەشە لە سەرکردایەتیی یەکێتی دەکەن و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێویستە بەر لە هاتنی ساڵی داهاتوو کۆنگرە ببەسترێت.
لەو یاداشتەدا داوا دەکەن کۆبوونەوەی سبەی ٥ ی کانوونی یەکەم ئەو مژدەیە بدات بە قاعیدەی یەکێتی کە کۆنگرە بەر لە ساڵی ئایندە ببەسترێت و ببێتە هۆی ئاشتکردنەوەی کادیرانی حیزب و سەرکردایەتیەکەی.
دەقی یاداشتەکە..