بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت به ٦٣ دۆلار و ١٥ سهنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمریكا به ٥٨ دۆلار و ٢٨ سهنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكان جیهان دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری رێكخراوی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت تا مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو و ئەگەری دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و چین لەبارەی ناكۆكییە بازرگانیەكانیان.