ئەمڕۆ هەینی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سێ سه‌رۆك شاره‌وانی هەدەپە لە مێردین‌ی باکوری کوردستان دەستگیرکران.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی باکووری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی شارۆچكه‌كانی مورادیه، ئۆزاڵپ و باشكاله له پارێزگای وان ده‌ستگیركران.
حكومه‌تی توركیا هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌شی بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه گه‌ڕاندۆته‌وه كه‌توركیا ئه‌و هێزه كوردیه به‌تیرۆر وه‌سفده‌كات.
هەر دوێنێ شەو لە چەند شار و شارۆچکەیەکی تورکیا ژمارەیەک ئەندام و لایەنگری هەدەپە دەستگیرکران.
ئەمە لە کاتێکدایە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا خەدیجە چەڤیک سەرۆک شارەوانی سوروچی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی لایەنگریی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکرا.