لە شاری سەقز ماتەمینی گشتی راگەیەندرا

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە شاری سەقزی رۆهەڵاتی كوردستان بەهۆی رووداوی تەقینەوەی غازێك لە كاتی بەڕێوە چوونی ئاهەنگێكدا ١١ كەس كوژراون و بریندارەكانیش نزیكەی ٤٠ كەس بۆ ٥٠ كەس دەبن، ئەمرۆ هەینی ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە كاتی ئاهەنگێكی كۆمەڵایەتی بوكوزاوایەتی لە هۆڵی "مانگە شەو" كەپسولێكی غاز تەقیەوە و بەهۆیەوە ١١ كەس كوژراون، هەروەها بریندارەكانیش بەشێكیان مەترسیدارن و زیاترن لە ٤٠ كەس.

 

بەپێی زانیارییەکان دۆخی تەندروستی سێ لە بریندارەكان سەختەو روداوەكە لە هۆڵێك بەناوی "مانگە شەو" رویداوە و بەهۆی كێشە لە سیستمی گازی هۆڵەكەدا تەقینەوە رویداوە.

 

شاری سەقز یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران. سەقز لە باکوور بۆ بۆکان، لە ڕۆژھەڵات بانە و لە ڕۆژاوا بۆ دیواندەرە و سنە ڕێگای ھەیە. ژمارەی دانیشتوانی شاری سەقز بە پێی دوایین سەرژمێری فەرمی ١٧٠/٠٠٠ کەس بووە. زمانی خەڵکی سەقز کوردی سۆرانیە. شاری سەقز ٨ ھەرێمی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە: میرەدێ، تورجان، تیلەکۆ، خوڕخوڕە، سەرشیو، زێویە، کوڵتەپە.




AM:10:32:06/12/2019