دانانی تەلەفزیۆن لەناو دایەنگاکاندا قەدەغە دەكرێت
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا لەمەودوا دانانی تەلەفزیۆن لەناو دایەنگاکاندا قەدەغە بكرێ.
ئەمڕۆ ھەینی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەو نووسراوەدا کە بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کار و لە بەرژەوەندی منداڵان، دانانی تەلەڤزیۆن لە دایەنگاکان قەدەغەیە، ئەوەش بە مەبەستی بە ئەنجام گەیاندنی کار و ڕۆڵی دایەنگەکان بە شێوازێکی ڕێکوپێک.
بە پێی نووسراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندیی منداڵانی ناو دایەنگەکان دەرکراوە کە پێویستە تەواوی دایەنگەکان پابەندی بن.
PM:04:55:06/12/2019