لێدوانی زیدان لەسەر گواستنەوەی یاریزانی نوێ

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئیسپانیۆل، زیدان بەشداری کردو باسی لە گواستنەوەی یاریزانان کرد بۆ یانەکەی لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەک داهاتوودا.
زیدان رایگەیاند" لەوانەیە و ئەگەری روودانی هەموو شتێک هەیە، بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاو نیە قسە دەربارەی ئەوە بکەین،  یاریەکی گرنگی وەکو ئیسپانیۆلمان لە پێشەو دڵخۆشم لەگەڵ ئەم یاریزانانەو با ببینین بزانین چی روودەدات لە داهاتوودا.
راشیگەیاند" من مەشق  وراهێنان بە باشترین یاریزانەکانی جیهان دەدەمەوەو ئێرە وەکو خەونێک وایە بۆ من، لەمکاتەدا تەرکیز دەخەمە سەر یاریەکەی ئیسپانیۆل و هیچ شتێکی تر.

لە بەشێکی تری لێدانەکانی دڵتەنگی بە پێکانی یاریزانەکانی بە تایبەت هازارد دەربڕی و رایگەیاند پێکانەکەی زۆر لەوە قورستر بووە کە ئێمە پێشبینیمان دەکرد.
 


PM:06:31:06/12/2019