وێنە.. پێشکەشکارێکی کورد ماکس جیاواز دەردەکەوێت

خانمە پێشکەشکار و مەیکەپ ئارتێست "سومەیا گۆران" بە ستایلێکی تەواو جیاواز و شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت.

 

خانمە پێشکەشکاری لاو سومەیا گۆران کە یەکێکە لە کچە دیارەکانی سۆسیال میدیا کە لە بواری مایکئاپ کاردەکات لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن، هاوکات سومەیا لە نوسینێکیدا دەڵێت" ژیان جوانە، بەس ئێمە لە جوگرافیایەکی هەڵەدا لەدایک بووین".

 

سۆمەیا گۆران ناسراو بە " سوم سوم" تەمەنی ٢١ ساڵە، یەکێک بوو لە پێشکەشکار و مەیکەپ ئارتێستە دیارەکانی کەناڵی نێت تیڤی، لە ئێستاشدا یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی کورد ماکس، ئەوەی جێی سەرنجە لە ماوەی کارکردنی سومەیا ڤیدیۆکانی سومەیە لە ڤیو لە پێشوەی پێشکەشکارەکانی تر بوو وەک " ئەڤین ئاسۆ و سۆزان و سیما". 

 
 
 


ئه‌م بابه‌ته ‌6274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:03:06/12/2019