میوەی کاکا چارەی ١٨ نەخۆشی دەكات

میوەی كاكا یان (خورمالو) میوەیەكە لەسەر شێوەی تەماتەیە، رەنگی سورە، لەكۆنەوە بەناوبانگە، ناوچەی بەرهەمی ئەم میوەیە خۆرهەڵاتی كیشوەری ئاسیاو چینەو لای گەلانی یۆنانیشە بەناوبانگ بووە، خۆی لەوەرزی پایزو سەرەتای وەرزی زستان دەگەیەت و چوار جۆری هەیە وەكو (هەیاكۆمی و تامۆبان و هاشیاو فیۆیۆ).


گرنگترین سوودەكانی ئەم میوەیە بزانن :


1. ڕێگری دەكات لە نۆرە دڵێ‌، ئەوەش بەهۆی بوونی مادەی بەكتین.

 

2. پاكتاوی بەكتریای زیانبەخش دەكات لەناو گەدەدا.

3. هەستكردن بە تەمبەڵی لادەدات.

4. قژ بەهێز دەكات.

5. سوودی بۆ ڕێگری لەسەر ئێشە هەیە.

6. چارەی بەشێك لە گرفتی هەوكردنەكانی كۆئەندامی میزەڕۆ دەكات.

7. چارەی میزەرۆچكە دەكات.

8. پارێزگاری لە بەرزی فشاری خوێن دەكات.

9. سوڕی خوێن، بەتایبەتی خوێنبەری دڵ ئاسان دەكات.

10. هەوكردنی كۆئەندامی هەناسەدان ناهێڵێت.

11. نیشانەكانی پیربوون دوادەخات.

12. كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەخوێن لادەدات.

13. كۆئەندامی بەرگری كردن بەهێز دەكات.

14. بینین بەهێز دەكات.

15. بەرەنگاری زۆرێك لەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەبێتەوە.

16. ڕوپۆشی گەدە بەهێز دەكات.

17. بۆ دروستكردنی مورەبا سوودی لێوەردەگیرێت.

18. مرۆڤ لەتێنوێتی دەپارێزێت، بەتایبەتی ئەگەر وەكو شەربەت بخورێتەوە.



PM:10:24:06/12/2019