ئەمڕۆ شەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەو شۆفێرانەی کە بۆ سەربردنی کات چونەتە سەرشاخی ئەزمەڕ و گوێژە بێنە خوارەوە، چونکە ئەگەری بەفر بارینی زیاتر هەیە".
بەڕێوەبەرایەتى هاتۆچۆى سلێمانى ئاماژە بەوە دەکات" دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفرو باران رووی لە شاری سلێمانی کرد، ژمارەیەک شۆفێر سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکەیان کردووە بەمەبەستی بینینی سروشتی بەفراوی ناوچەکە بە تایبەتی شاخی (ئەزمەڕ و گۆیژە)".
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه:
دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی به‌فرو باران رووی له شاری سلێمانی كرد، ژماره‌یه‌ك شۆفێر سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌یان كردووه به‌مه‌به‌ستی بینینی سروشتی به‌فراوی ناوچه‌كه به تایبه‌تی شاخی (ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه).
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه ده‌كات كه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت چوونه‌ته سه‌رشاخه‌كان له ئێستادا له شاخه‌كان دابه‌زن و ئه‌و شوێنانه به‌جێ بهێڵن، چونكه له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا ئه‌گه‌ری زۆری به‌ستنی ڕێگای شاخه‌كان هه‌یه‌و داواكارین هیچ شۆفێرێك به‌مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ربردن روو نه‌كاته ئه‌و شوێنانه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانیان.