بەهۆی فراوانبوونی خۆپیشاندانەكانەوە لە شارەکانی باشوور و بەغداد ٢٥ خۆپیشاندەر کوژران.
ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند" لە خۆپیشانەکانی بەغداد نزیکەی ٢٥ خۆپێشاندەر كوژران و ١٣٠ی تریش بریندار بوون".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێواره‌ى دوێنێ سه‌عات ١٠ى شه‌و به‌هۆی ته‌قه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ١٣ خۆپێشانده‌ر كوژران و ٤٨ى تریش بریندار بوون.
هەروەها كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق دره‌نگانی شەوی ڕابروو دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی قوربانیانی خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند" كه دۆخی ئه‌منیی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا خراپه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت".