دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری دەلهی پایتەختی هندستان، کارگەیەک لە گەڕەکێکی کۆنی ئەو شارە ئاگری گرت، بەهۆیەوە ژمارەی قوربانیانی ئاگرەكەی ئەمڕۆی هندستان بۆ ٤٣ كەس بەرزبوەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەو ناوچەیە، دوای ئه‌وه‌ی تیمی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه توانراوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام زیاتر له ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دەیان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی شاری نیودەلی ناوچەی ئاناج ماندی کەوتوەتە،لە کاتێکدا لەبەردەمی کارگەکە زیاتر لە ٥٠ کرێکار خەوتبوون.