سبەینێ پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دۆخی کارەبا دەکات

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەی سێشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردن دەبێت لە دۆخی کارەبای نیشتیمانی.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند" لەسەر داواکاری یاسای ئەندامانی پەرلەمان، سەرۆکایەتی پەرلەمان بابەتی گفتوگۆی دۆخی کارەبای بۆ بەرنامەی کاری سبەینێ پەرلەمان زیادکردوە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو سبەینێ پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پێشنیازە بڕیاری بۆنەکانی نەتەوەیی تورکمان و پێشنیازە یاسای ریکلامی بازرگانی بکات.

 


PM:03:41:09/12/2019